ترەمپ رێگری دەكات لە ئۆپراسیۆنێكی سەربازیی لە ناو خاكی ئێران بە مەبەستی دەستبەسەرداگرتنی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئەو وڵاتە.

ئاژانسی سی ئێن ئێن لە زاری چەند سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردووەتەوە، دان كەین سەرۆك ئەركانی سوپای ئەمریكا، مانگی رابردوو بە نهێنی سەردانی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكای كردووە بۆ بینینی پلانی هێرشێكی سەربازیی زەمینی بۆ ناو خاكی ئێران، كە ئامانج لێی دەستبەسەرداگرتنی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئەو وڵاتە بووە.

بە پێی ئاژانسەكە، هۆكاری راگرتنی ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازییە بۆ ترسی ئەمریكا لە وەڵامدانەوەیەكی زۆر توندی ئێران و درێژەكێشانی جەنگ دەگەڕێتەوە، جگە لەوەی  زیانی گەورەش بە ئابووریی جیهان دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی كوژرانی ژمارەیەكی زۆر لە سەربازانی ئەمریكا، ئاماژە بەوەشكراوە، خودی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا فەرمانیكردووە بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو پلانە بۆئەوەی رەوشەكە ئاڵۆزتر نەبێت.