مەزڵوم عەبدی: ناوچە کوردییەکان هێڵی سورن
بڵند
٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
مەزڵوم عەبدی رایگەیاند تا نەگەنە چارەسەرێكی سیاسی بەردەوام دەبن لە بەرخۆدان و پارێزگاری لە ناوچەکانیان دەکەن و ناوچە کوردییەکان هێڵی سورن، جەختیشیکردوە کشانەوەیان لە رەقە، تەبقە و دێرەزۆر بۆ رێگریکردن بوو لە خوێنڕشتن و زیاتر هەڵنەکشانی رەوشەکە.
لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی روناهی، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە رایگەیاند، سەرکەوتنی هەوڵەکانی ئاشتی پەیوەسەتە بە جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان لەلایەن دیمەشقەوە و جەختیشیکردوەوە رێککەوتنی ئاگربەست بە نێوەدنگیری ئەمریکا بووە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردوە، هەموو لایەنەکان چارەسەری سیاسییان دەوێت نەک سەربازی و دەرئەنجامی ئەرێنی هەیە و دیالۆگ و دانوستان لەگەڵ حکومەتی سوریا تا ئێستا بە چاودێری نێودەوڵەتی بەردەوامە و بە گوێرەی رێککەوتنەکە سوپای سوریا نایەتە ناوچە کوردییەکان.
عەبی جەختیشیکردوە، هەموو لایەنەکان لەگەڵیاندان و ئەمریکا بە هەموو دامەزراوە سیاسی و سەربازییەکانییەوە، لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، لەم دانوستانانەدا بەشدارن و هەوڵی نێودەوڵەتی هەیە بۆ هێوركردنەوەی رەوشەکە و سەرکەوتنی پەیوەستە بە جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان لەلایەن دیمەشقەوە.


