محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت، پلانی ساڵی 2026 بە ئامانجی گەیشتنە بە خۆژێنی لە هەموو بەرهەمە نەوتییەکان و هەنگاونان بەرەو هەناردەکردن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، سودانی بە ئامادەبوونی وەزیری نەوت و بەرپرسانی پەیوەندیدار سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد دەربارەی دۆسییەی نەوت و غاز.

لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پڕۆژەکانی غاز لە کێڵگەکانی (ئەرتاوی، عەکاز و مەنسوریە) تاوتوێ کرا. هەروەها بەدواداچوون بۆ گرێبەستەکانی خولی پێنجەمی مۆڵەتپێدان بۆ کێڵگەکانی (نەفتخانە، خەشم ئەحمەر، کەمەر – کەلابات) کرا.

سەرۆک وەزیران جەختی لە تەواوکردنی پڕۆژەکان کردەوە وەک گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی بۆ گەیشتن بە خۆژێنی لە بەنزین و سەرجەم بەرهەمە نەوتییەکان و زیادکردنی توانای پاڵاوتن و داهاتی وڵات.