عەقید جاسم عەلی بەڕێوەبەری هاتووچۆی دەربەندیخان بە کوردسات نیوزی راگەیاند: ماتۆڕسکیڵێک لەناو تونێلەکە دەرچوونی هەڵەی ئەنجامداوە و خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلکدا و لە ئەنجامدا شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستداوە.

بەڕێوەبەری هاتووچۆی دەربەندیخان وتیشی بەهۆی ئەو رووداوەوە، دوو ئۆتۆمبیلی تر لەناو تونێلەکە بەیەکیاندا داوەو تا ئیستاش دوو کەس برینداربووە.

بەپێی زانیاریەکانی کوردسات نیوز، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی رەحمان حەسەنە و لەدایکبوی ساڵی 1994 و دانیشتووی قەزای کەلارە.