هەردوو وەفدی سوریا و ئیسرائیل لە فەڕەنسا كۆبونەوە
شنیار
٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٥
كۆبونەوەی سوریا و ئیسرائیل لەپاریس هیچ رێككەوتنێكی لێنكەتوەتەوە و سەرچاوەیەكیش دەڵێت كۆبونەوەكانی ئەو دوو وڵاتە بەردەوام دەبێن
سەرچاوەیەكی دیپلۆماسی سوری رایگەیاندووە، دانوستانی نێوان سوریا و ئیسرائیل بە نێوەندگیری ئەمریكا لە پاریس بەرێوەچووە، بەڵام نەگەیشتونەتە رێككەوتنی كۆتایی بەڵكو تەنها گفتوگۆی سەرەتایی بوە بە ئامانجی كەمكردنەوەی ئالۆزییەكان و دوبارە كردنەوەی كەناڵی پەیوەندی لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا .
ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاندوە، وەفدەكەی سوریا بە سەرۆكایەتی ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوە بوە و وەفدەكەی ئیسرائیلیش بە سەرۆكایەتی رۆن دیرمر وەزیری كاروباری ستراتیژی ئیسرائیلی بوە ، تۆم باراك نێردەی ئەمریكاش بۆ سوریا نێوەندگیری نێوان هەردوولای كردووە ، چاوەروان دەكرێت لەداهاتووشدا وەفدی سوریا و ئیسرائیل كۆبونەوەی تریان هەبێت.