قوباد تاڵەبانی بەبۆنەی لەناوبردنی چەک لەلایەن ژمارەیەک گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، بە ئومێدێکی قووڵەوە بۆ ئاشتی و دیموکراسی بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی ئەم پرۆسەیە.

 

دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی.....

ئەمڕۆ لە سلێمانی مێژوو تۆمار کرا.  پـەکـەکە لە پێگەیەکی بەهێزەوە وەک بەشێک لە دەستپێشخەرییەکی گەورە بۆ ئاشتی، چەکەکانیان لەناوبرد. سلێمانی وەک شارێک کە بە دروستکردنی پرد و چارەسەرکردنی ناکۆکی لەڕێی دیالۆگەوە ناسراوە، ئەمڕۆ ئەم رۆڵەی خۆی زیاتر بەرجەستە کرد. بە ئومێدێکی قووڵەوە بۆ ئاشتی و دیموکراسی بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی ئەم پرۆسەیە.

 

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان