ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران كۆدەبێتەوە
هادی
١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆبوونەوەیەكی نائاسایی تایبەت بە گفتوگۆكردن لەبارەی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران ئەنجام دەدات.
بەپێی راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران كۆبونەوەیەكی نائاسایی ئەنجام بدات، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران و بەزاندنی سەروەری عیراق لەلایەن ئیسرائیلیەوە.
پێشتریش بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوای كۆبوونەوەیەكی نائاساییان كردبوو، لەبارەی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران و بەكارهێنانی ئاسمان و پێشێلكردنی سەروەری عیراق لەلایەن ئیسرائیلەوە.