توێژینەوەیەك: لە جگەرەی ئەلیكترۆنیدا ماددەیەك هەیە 13 هەزار جار لە شەكر شیرینترە
شنیار
٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
زانایان هۆشداری دەدەن لە بەكارهێنانی جگەرەی ئەلیكترۆنی و دەڵێن لە پێكهاتەكەیدا ماددەیەك هەیە 13 هەزار جار لە شەكر شیرینترە.
بەپێی توێژینەوەیەك كە لەلایەن زانایانی كۆلێژی پزیشكی هەردوو زانكۆی ییل و دیۆكی ئەمریكی ئەنجامدراوە و رۆژنامەی نیویۆرك پۆست بڵاویكردووەتەوە، لە كۆی 73 جۆر جگەرەی ئەلیكترۆنی، لە 57یاندا ماددەی نیوتام هەیە كە 13 هەزار جار لە شەكر شیرینترە، ئەوەش وا دەكات ئەو جۆرە جگەرەیە مەترسی زیاتر لەسەر تەندروستیی مرۆڤ دروست بكات.