سەرۆکی یەکێتی پێشوازی لە باڵیۆزی سویسرا لە عیراق کرد
سام
٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥





سام
٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی یوسف حاجی یونس دەکات.
دەقی پرسەنامەکە
زۆر غەمبار بووم بە کۆچی دوایی جوانەمەرگ (ڕەوا یوسف) کوڕی کەسایەتی بەئەمەک و بەئەزموون کاک یوسف حاجی یونس یەکێک لەو میدیاکارە هونەرییە دڵسۆزانەی بناغەی میدیای بینراو و کەناڵە ئاسمانییەکانیان لەشاری سلێمانی دانا.
خوا لەکاکە ڕەوای کۆچکردوو خۆش بێت و سەبوری و ئارامی بەخانەوادەکەیان و هەموو لایەک ببەخشێت و ئەمە دوایین ناخۆشیمان بێت.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
وەزارەتی پەروەردە پرسیار و وڵامی تاقیکردنەوەی زمان و ئەدەبی کوردی پۆلی 12ی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، رۆژانە لەدوای تاقیکردنەوەکانەوە پرسیار و وەڵامەکان بڵاو دەکەنەوە.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم خوێندکاران ئاگادار دەکاتەوە رۆژانە دەتوانن لەرێگای لینکی تایبەتەوە پرسیار و وەڵامی تاقیکردنەوەکان ببینن.
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی پرسیار و وەڵامەکان
وەزارەتی پەروەردە ئەوەشی خستووەتە روو، رۆژانە لەدوای تاقیکردنەوەکان پرسیار و وەڵامەکان لە هەمان لینکەوە دادەنرێن.
رۆژی یەکشەممە، 1ی 6، بە بەشداری زیاتر لە 115 هەزار خوێندکار تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی 12 لە هەرێم دەستی پێ کرد.
قۆناغی 12ی ئامادەیی دوایین قۆناغی پەروەردەییە لە هەرێم، خوێندکاران لەدوای بڕینی ئەو قۆناغە دەچنە پەیمانگە و زانکۆکانی سەر بە خوێندنی باڵا، ئەوەشی دیاری دەکات لە چ بەشێکدا بخوێنن ئەو نمرەیەیە کە لە تاقیکردنەوەی نیشتمانیی بەدەستی دەهێنن.
بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی فیلەکان، دەستەی ژیانی وشکانی زیمبابۆی بڕیاریداوە بە سەربڕینی دەیان فیل و دابەشکردنی گۆشتەکەی بەسەر هاووڵاتیاندا، عاجەکەشی بۆ دەوڵەت دەبێت.
دەستەی ژیانی وشکانی لە زیمبابۆی بڕیاریداوە بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی فیلەکانی ئەو وڵاتە و ئەو هەڵاوسانەی لەسەر ئاژەڵان دروست بووە، بە دەیان فیل سەرببڕێت و عاجەکەی بۆ دەوڵەت بێت و گۆشتەکەشی بەسەر خەڵکدا دابەش بکات.
زیمبابۆی لەرووی ژمارەی فیلەوە، لە دوای بۆتسوانا بە دووەم وڵاتی جیهان دادەنرێت.
دەستەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەگەرچی هێشتا ژمارەی ئەو ئاژەڵانەی سەردەبڕدرێن دیاری نەکراوە، بەڵام لە قۆناغی یەکەمدا 50 فیل دەکرێنە قوربانی.
ئەگەرچی زیمبابۆی عاجەکانی بۆ دەوڵەت هەڵدەگرێت، بەڵام لەئێستادا جگە لە کۆگاکردنیان، بەهۆی قەدەغەی بازرگانیکردن بە عاجی فیلەوە لە جیهاندا، ناتوانێت هیچ مامەڵەیەک بەو عاجانەوە بکات.
ساڵانە زیمبابۆی بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی فیلەکان و رێگری لە قەیرانی خۆراک و وشکەساڵی، یان ئەو ئاژەڵانە دەگوازێتەوە بۆ وڵانی دیکە، یانیش دەیانکاتە قوربانی.
ساڵی رابردووش زیمبابۆی 200 فیلی کردە قوربانی، کە لە ساڵی 1988ـەوە بە گەورەترین ژمارەی سەربڕێنی فیلەکان دادەنرێت لەو وڵاتەدا.