توێژینەوەیەك: دانیشتن بۆ ماوەیەكی زۆر دەبێتە هۆی تووشبون بە نەخۆشی زەهایمەر
شنیار
٢٧ی ئایاری ٢٠٢٥
بەپێی نوێترین توێژینەوەی زانستی ، دانیشتن بۆ ماوەیەكی زۆر ، دەبێتە هۆی تووشبون بە نەخۆشی زەهایمەر .
بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەك كە لەلایەن دامەزراوەیەكی تایبەت بە نەخۆشی زەهایمەر بڵاوكراوەتەوە، دەركەوتوە ئەو كەسانەی بۆ ماوەیەكی زۆر دادەنیشن، ئەگەری توشبونیان بە نەخۆشی زەهایمەر زیاترە تەنانەت ئەگەر هەفتانە 150 خولەكیش وەرزش بكەن .
لە توێژینەوەكەدا تاقیكردنەوە لەسەر زیاتر لە 400 كەس كراوە كە تەمەنیان سەرو 50 ساڵ بوە و بەپێی ئەنجامەكان دەركەوتووە كە ئەوانەی زۆرتر دانیشتون و كەمتر جوڵەیان كردوە، توشی بچوكبونەوەی قەبارەی مێشك بون و بیرەوەریان تێكچوە و توانای گەراندنەوەی زانیارییەكانیان كەم بوەتەوە.