ترمپ و میری قەتەر رێککەوتنێکی مێژووییان ئەنجامدا
رەوەز
١٤ی ئایاری ٢٠٢٥
دوای کۆبوونەوەی سەرۆکی هەردوو وڵات و ئیمزاکردنی رێککەوتنێکی مێژووی لە نێوان هەردولادا، کۆشکی سپی رایگەیاند؛ ئەمریکا، رێککەوتنێکی مێژووی ئیمزاکرد.
میر تەمیم دوای رێوڕەسمی ئیمزاکردنی رێککەوتنەکە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، وتی: "لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتمەند دا گفتوگۆمان لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و بارودۆخی ناوچەکە و جیهانکرد."
لای خۆیەوە، ترەمپ رایگەیاند: "دوو کاتژمێرمان بەسەر برد لە گفتوگۆکردن لەسەر پرسەکانی جیهان، لەوانە روسیا و ئۆکراین و هەروەها دۆسیەی ئێرانیشمان تاوتوێ کرد."
سەبارەت بە رێککەوتننامە ئیمزاکراوەکانی نێوانیشمان، ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە "کۆمپانیای بۆینگ گەورەترین فرۆشتنی لە مێژووی خۆیدا بەدەست هێناوە و ژمارەی گشتی دەگاتە 160 فڕۆکە."
ترەمپ سوپاسی شێخ تەمیمی کرد و "دۆستایەتیەکەیانی بە دێرین"، و وتیشی: "شانازییەکی گەورەیە کە لێرەم، لەم شوێنە جوانەدا."
لە میانی کۆبوونەوەیەکدا، پێش ئیمزاکردنی رێککەوتننامە هاوبەشەکان، میر تەمیم بە ترەمپی گوت: "هەموومان دەمانەوێت ئاشتی لە ناوچەکەدا بەرقەرار بێت و هیوادارین ئەمجارە ئەوە بێتە دی."
سەرۆکی قەتەر وتیشی: "دەزانم تۆ پیاوی ئاشتیت و دەتەوێت ئاشتی لە ناوچەکەدا بێتە ئاراوە"، ئاماژەشی بەوە کرد کە دەوحە و واشنتۆن دەتوانن بەردەوام بن لە کارکردن پێکەوە بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی.
لە بەرامبەردا، ترەمپ بە میر تەمیمی وت: "ئێمە یەکترمان خۆش ویستووە و پێکەوە کارمان کردووە لە بەرزترین ئاستدا بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لەم ناوچەیەدا و لە سەرانسەری جیهاندا."
ترەمپ وتیشی: "ئێوە یارمەتیمان دەدەن بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لە چەندین ناوچەدا وەک روسیا و ئۆکراین و پێشکەوتن لەم دۆسیەیەدا دەبینین".
بڕیارە ترەمپ سبەی بەرەو ئیمارات بڕوات و ئەوەش دواهەمین وێستگەی گەشتەکەی دەبێت.
ئاژانسی هەواڵی قەتەر "قنا" رایگەیاند کە سەردانی ترەمپ دووەم سەردانی سەرۆکێکی ئەمریکایە بۆ دەوڵەتی قەتەر دوای سەردانی جۆرج دەبلیو بوشی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە ساڵی 2003.