ئەمریكا ژمارەیەك سزای نوێی دژی ئێران راگەیاند، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی  ئەمریكاش دەڵێت تۆڕێكی نێودەوڵەتییان كردوەتە ئامانج كە بە ملیۆنان بەرمیل نەوتی ئێرانیان بۆ چین گواستوەتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە راگەیەنراوێكیدا بڵاویكردەوە وڵاتەكەی تۆڕێكی نێودەوڵەتیی گواستنەوەی نەوتی ئێرانی خستوەتە لیستی سزاكانی وڵاتەكەیە.

تەمی بروس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، ئەو تۆڕە بە گواستنەوە و ساخكردنەوەی نەوتی ئێران بونەتە هۆی ئەوەی وڵاتەكە بە ملیارەها دۆلار داهاتی دەستدەكەوێت و ئەویش دژی هێزەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بە تایبەت لە دەریای سور و لە رێگەی چەكدارانی حوسییەوە بەكاری بهێنێت.

سزا نوێیەكانی ئەمریكا لە كاتێكدایە ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندوە چوار خولی دانوستانەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران سودبەخش بوە بەڵام سزاكانی ئەمریكا هەولێكی نەگونجاوە بۆ بەردەوامبونی دانوستانەكان و گەیشتن بە رێككەوتن.