لە ھەرێم بەرزترین ئاماری کۆرۆنا لە ماوەی نۆ رۆژدا تۆمارکرا
کوردسات نیوز
١٧ی تەمووزی ٢٠٢٢
بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ١٧ رۆژی ئەم مانگەدا زیاتر لە ١٠ ھەزار کەس لە ھەرێم تووشی کۆرۆنا بوون، ھەر بەپێی ئامارەکە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە تا ئێستا زۆرترین حاڵەتی رۆژانە کە تۆمار کرابێت، رۆژی ٢٦ی تەمموزی ٢٠٢١ بووە کە تیایدا ٣ ھەزار و ٩٠٠ کەس لەو رۆژەدا توشی کۆرۆنا بوون.
ھەروەھا زۆرترین حاڵەتی تووشبوونیش لە پارێزگای دھۆک تۆمارکراوە کە ژمارەیان ١٥١ ھەزار و ٦٠٠ کەسە.