وەزارەتی تەندروستیی عێراق: ١٣٨ کەس تووشی تای خوێنبەربوون بوون
کوردسات نیوز
٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
کوردسات نیوز
٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
لە چەند سەعاتی رابردوودا، بەرزبوونەوەیەکی بەرچاو لە ژمارەی داواکارییەکانی پیزا لە نزیکترین لقی زنجیرە رێستوورانتەکانی "دۆمینۆز پیزا" بۆ باڵەخانەی پێنتاغۆن تۆمار کراوە.
«پێوەری پیزا» یەکێکە لە ناسراوترین سەرچاوە کراوەکان وەک ئامرازێک بۆ پێشبینیکردنی جووڵە سەربازییەکان لەناو باڵەخانەی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پێنتاگۆن).
لە حاڵەتە ناکاوەکان یان ئۆپەراسیۆنە گەورە سەربازییەکاندا، بەرپرسان و کارمەندانی سەربازی ناچار دەبن تا سەعاتێکی درەنگ لە ئۆفیس و بنکەکانیان بمێننەوە، ئەمەش وایان لێدەکات پەنا بۆ داواکردنی خواردنی خێرا وەک پیتزا بەرن.
پێوەری پیزا راستوورستیی خۆی سەلماندووە لە کاتی جێبەجێکردنی چەندین ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەلایەن سوپای ئەمریکاوە، کە دواینیان بەرزبوونەوەی داواکارییەکان بوو لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە ڤەنزوێلا و ئێران.
ئەم بەرزبوونەوەیەی ئێستای پێوەرەکەش هاوکاتە لەگەڵ بڵاوکردنەوەی هۆشداری لەلایەن باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ هاووڵاتییان.
لە نێوەندی هۆشدارییەكان لە ئەگەری ئاڵۆزبوونی رەوشەكە، ترەمپ پشووەكەی لە كامپ دێڤید كۆتایپێهێن و گەڕایەوە كۆشكی سپی.
كۆشكی سپی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا پشووەكەی لە هاوینەهەواری سەرۆكایەتی لە كامپ دێڤید كۆتایپێهێناوەو گەڕاوەتەوە بۆ واشنتۆنی پایتەخت.
هەروەها، كۆشكی سپی پارچە ڤیدیۆیەكی سەرۆكی ئەمریكایان بڵاوكردەوە، ئاماژە بە گەڕانەوەی بەپەلەی دەكات لە هاوینەهەوارەكەیەوە بۆ كۆشكی سپی لە رێگەی فڕۆكەی سەرۆكایەتییەوە.
ئەم پێشهاتە چەند سەعاتێك دوای ئەوە هات، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا و باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عیراق هۆشداریی رەسمیان ئاراستەی هاووڵاتییانی ئەمریكی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرد سەبارەت بە ئەگەری روودانی ئاڵۆزبوونی چاوەرواننەكراو.
هاوكات لەگەڵ ئەم پێشهاتانەدا، بەپێی ئەوەی ماڵپەڕە ئەمریكیەكان ئاشكرای كردووە، ژمارەیەكی زۆری فەرمانبەرانی وەزارەتی بەرگری لە ئۆفیسەكانیان تا درەنگانی شەو ماونەتەوە ئەوەش تەنها لەكاتی قەیرانەكاندا روودەدەن، ئەو پێگانە راشیانگەیاندوە، ئەم چالاكییە وەكو ئاماژەیەكی ئەگەری بۆ ئامادەكاریی ئۆپراسیۆنێكی سەربازیی نزیك لێكدەدرێتەوە.
پۆلیسی ئەمریکا پیاوێکی دەستگیرکرد کە بە ئۆتۆمبێلەکەی چووبووە سەر شۆستەی بەراىبەر کۆشکی سپی و داوای دیداری لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ دەکرد. دوای روداوەکە، تۆمەتبارەکە رەوانەی نەخۆشخانە کرا بۆ هەڵسەنگاندنی باری دەروونی.
رۆژنامەی "سەن"ی بەریتانی بڵاویکردەوە، دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە هێزەکانی جێبەجێکردنی یاسا و یەکەکانی سوپا، چوارڕیانی شەقامەکانی 16یان لە نزیک پارکی "لافایێت سکوێر" داخست، دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێک لە رێڕەوی خۆی لایدا و چووە سەر شۆستەی پەنا پەرژینە ئەمنییەکەی دەوروبەری کۆشکی سپی.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەندامانی دەزگای پاراستنی نهێنی (سێرڤسی نهێنی) دوای وەرگرتنی زانیاری لەسەر کەلێنێکی ئەمنی، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەیان دەستگیرکردووەم، وتۆمەتبارەکە تەنانەت دوای کەلەپچەکردنیشی بەردەوام داوای کردووە قسە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا بکات.
هێزە ئەمنییەکان پشکنینیان بۆ ئۆتۆمبێلەکە کردووە و تەواوی ناوچەکەیان گەمارۆداوە. دیمەنە تۆمارکراوەکان دەریانخستووە کە کارمەندانی دەزگای پاراستنی نهێنی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرە بچووکەکەیان (SUV) لە شوێنی روداوەکە دوورخستۆتەوە.