تەندروستی جیھانی: مەترسی سەرھەڵدانی ڤایرۆسی مەترسیدارتر لە کۆرۆنا لە ئارادایە
کوردسات نیوز
٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
تیدرۆس ئەدھانۆم بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ڕایگەیاند، تائێستا ھەڕەشەیەکی ڕاستەقینە ھەیە بۆ دەرکەوتنی جۆرێک لە ڤایرۆسی نوێ، کە مەترسیدارتر بێت لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و بە ھیچ کام لەو ڤاکسینانەی کە ئێستا لەبەردەستدان نەتوانێت کاریگەری لەسەری ھەبێت.
وتیشی، لە ئێستادا قورسە پێشبینی بکرێت لەبارەی چۆنێتی گەشەکردنی ڤایرۆسەکە و مەترسییەکانی، بەڵام تەواو دڵنیان لەوەی تەشەنەکردنی زۆر لە ڤایرۆسەکانی ئێستا خێراتر دەبێت.