بایدن: چین پیلانی ھەیە لەماوەی ١٥ساڵی داھاتوودا بە تەواوی کۆنترۆڵی ئەمریکا بکات
کوردسات نیوز
٣٠ی ئایاری ٢٠٢١
چین ئەمریکا
لە چەند ھەفتەی رابردوودا ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و چین زیاتر بوو ، بەتایبەت دوای بڵاوبونەوەی چەند راپۆرتێکی ئەمریکی کە باس لە دزە کردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن لە تاقیگەیەکی تایبەت بە ڤایرۆسەکان لە پەیمانگای ووھانەوە، بایدنیش فەرمانی دەرکرد دەزگاکانی ھەواڵگری ئەمریکا ھەوڵەکانیان زیاتر بکەن بۆ ئەوەی لەماوەی ٩٠ رۆژدا سەرچاوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رونبکەنەوە.