ئەمریکا و ئەوروپا پڕۆژە یاسایەکی ھاوبەش بۆ روبەڕوبوونەوەی روسیا پەسەند دەکەن
کوردسات نیوز
٣٠ی ئایاری ٢٠٢١
کۆبوونەوەی سەرۆکانی ئەمریکا و روسیا
پڕۆژە یاساکە یەکڕیزی و یەکھەڵوێستی ئەمریکا و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لەخۆدەگرێت، سەبارەت بە مامەڵەکردنیان لەگەڵ روسیا و وەڵامدانەوەی ھەر دوژمنکارییەک لەلایەن ئەو وڵاتەوە.
کۆشکی سپی رایگەیاندبوو، رۆژی ١٦ی مانگی داھاتوو "پوتن" و "بایدن" لە شاری "ژنێڤ"ی "سویسرا" چاویان بەیەک دەکەوێت، ئەوەش یەکەم کۆبوونەوەی نێوانیان دەبێت لە دوای ئەوەی "بایدن" بۆتە سەرۆکی ئەمریکا.