ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەرکەکانی لە عێراق دیاری دەکات
٣٠ی ئایاری ٢٠٢١
وتیشی، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامە لە پێشکەشکردنی زانیاری ھەواڵگری و چاودێری و خزمەتگوزاری لۆجستی، بەپێی داواکاریش لەڕێی بۆردوومانەوە ھاوکاری ھێزە ئاسمانییەکانی عێراق دەکەن.
"واین موراتو" راشیگەیاند لە ئێستادا ھێزە ئەمنییەکانی عێراق خۆیان ئۆپراسیۆنە ئەمنییەکان لەدژی داعش بەڕێوەدەبەن، ئەمریکاش بەردەوام دەبێت لە پێشکەش کردنی پێداویستییە سەربازییەکانی وەک چەک و تەقەمەنی و ئۆتۆمبێلی سەربازی.