ھێرشێکی ئەلکترۆنی بۆ سەر گەورەترین ھێڵی گواستنەوەی سوتەمەنی لە ئەمریکا ئەنجامدرا
کوردسات نیوز
١٠ی ئایاری ٢٠٢١
ھێرشی ئەلکترۆنی
کوردسات نیوز
١٠ی ئایاری ٢٠٢١
ھێرشی ئەلکترۆنی
نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عیراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 6ـی 9ـی 2026، لە کۆشکی سەلام لە بەغداد، پێشوازی لە فەریق روکن عومەر ساڵح فەرماندەی هێزەکانی 70ـی پێشمەرگە کرد.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار، لە دیدارەکەدا باس لە چەند پرس و پێشهاتی ئەمنیی کراوە، سەرۆک کۆمار جەختی لە گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگی نێوان پێکهاتە و هێزە جیاوازەکان کردەوە، بە شێوەیەک کە ببێتە هۆی بەهێزکردنی پاراستنی هاووڵاتیان و پاراستنی سەقامگیری.
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە پێویستیی پەرەپێدانی تواناکانی هێزی پێشمەرگە و بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەییان کرد و ستایشی رۆڵی ئەو هێزەی کرد لە ئەنجامدانی ئەرکە نیشتمانییەکانیاندا.
لای خۆیەوە، فەریق روکن عومەر ساڵح، گرنگترین ئەرک و بارودۆخی هێزەکانی 70ـی خستەڕوو، جەختی لە بەردەوامیی کارکردن و هەماهەنگی کردەوە بە جۆرێک کە خزمەت بە ئاسایش و سەقامگیری بکات.
بەبۆنەی کۆچی دوایی، عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، قوباد تاڵەبانی پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد ، ئاماژەی بەوەکردوە دڵگرانە و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.
لە پەیامێکیدا بەبۆنەی کۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم نوسیویەتی؛" زۆر دڵگران و غەمبار بووین بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی دیاری بنەماڵەکەتان".
لە پەیامەکەی قوباد تاڵەبانیدا هاتووە؛ " لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و بنەماڵەکەتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین".
لە کۆتایی پەیامەکەشدا، نویسیویەتی؛ "دواکارین خوای گەورە روحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و سەبووری و سەلامەتی بە ئێوە و هەموو لایەک ببەخشێت".
وەزارەتی کارەبای هەرێم داتای پسولەی مانگی حەوتی پڕۆژەی روناکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، نیوەی ماڵان لە سەرانسەری هەرێمدا کەمتر لە 29,000 دیناریان بۆ هاتوەتەوە.
وەزارەتی کارەبا راشیگەیاندوە، بەپێی پارێزگاکانیش، نزمترین بڕ لە هەڵەبجە (26,000 دینار) و بەرزترین لە هەولێر (31,000 دینار) تۆمارکراوە.
ئاماژەی بەوەکرد، لەم خولەی پسوولەکردندا، کە ماوەکەی نزیکەی 33 رۆژ بووە کێشەی پسوولەی سفری هەندێک لە هاوبەشان چارەسەرکراوە.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 90٪ی هاوڵاتیانی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە و بەپێی نرخە نوێیەکان، 80٪ی هاوڵاتیان پارەیەکی کەمتر دەدەن بە بەراورد لەگەڵ تێچووی پێشووی مۆلیدە و کارەبای نیشتمانی.