logoLIVE
  • ڕاپۆرت
  • بیروڕا
  • بەرنامەکان
logo

هەواڵ

-

سوپای پاسداران: ئیسرائیل ٢٨٠ سەرکردەی بەرەی مقاومەی لە غەززە کوشتووە

سوپای پاسداران: ئیسرائیل ٢٨٠ سەرکردەی بەرەی مقاومەی لە غەززە کوشتووە

٢٣ی ئابی ٢٠٢٤

نوێترین هەواڵەکان

img
جیهان٨ خولەک لەمەوبەر

ترەمپ: ئەگەرێكی زۆر هەیە رێككەوتنی ئاگربەستی غەززە ئەم هەفتەیەدا ئەنجامبدرێت

سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، چانسێكی باش هەیە بۆ رێككەوتنی ئاگربەستی غەززە لەم هەفتەیەدا.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندووە، ئەگەرێكی زۆر هەیە لەماوەی ئەم هەفتەیەدا لەگەڵ بزوتنەوەی حەماس بگەنە رێككەوتن.

سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكرد، رێككەوتنێكی لەو شێوەیە بە مانای ئازادكردنی ژمارەیەكی باشی بارمتەكان دێت.

ئەمە لە كاتێكدایە، بڕیارە ئەمڕۆ ترەمپ لە كۆشكی سپی میوانداری بنیامین ناتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بكات، كە تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكەیان باسكردن دەبێت لەبارەی رێككەوتنی ئاگربەستی غەززە.

هاوكات، ناتانیاهۆ پێش ئەوەی بەرەو واشنتۆن دی سی بەڕێبكەوێت رایگەیاند، پێیوایە گفتوگۆكردن لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ ئەیانگەیەنێت بە ئەنجامێكی باش لەبارەی غەززەوە.

پێشتر میدیاكانی ئیسرائیل رایانگەیاندبوو، ئەمڕۆ یان سبەی ترەمپ رێككەوتنی ئاگربەستی غەززە رادەگەیەنێت، هەر لە ئەمریكاشەوە ناتانیاهۆ ئیمزای لەسەر دەكات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
img
کوردستان١٨ سەعات لەمەوبەر

لێرەوە پرسیار و وەڵامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 وەربگرەرەوە

وەزارەتی پەروەردە پرسیار و وەڵامی تاقیکردنەوەی فیزیا و جوگرافیای پۆلی 12ی بڵاوکردەوە، کە ئەمڕۆ کۆتا تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی 12-خولی یەکەم بوو.

کلیک لێرە بکە بۆ بینینی پرسیار و وەڵامەکان

وەزارەتی پەروەردە رۆژانە لەدوای تاقیکردنەوەکانەوە پرسیار و وەڵامەکانی لە هەمان لینکەوە بڵاودەکردەوە.

لە یەکەم رۆژی مانگی رابردوودا، بە بەشداری زیاتر لە 115 هەزار خوێندکار تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی 12 لە هەرێم دەستی پێ کرد، رۆژی 13ی مانگی رابردووش بەهۆی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیلەوە بۆماوەی یەک هەفتە تاقیکردنەوەکان دواخران، ئەمڕۆش کۆتا تاقیکردنەوەی خولی یەکەم بەڕێوەچوو.

قۆناغی 12ی ئامادەیی دوایین قۆناغی پەروەردەییە لە هەرێم، خوێندکاران لەدوای بڕینی ئەو قۆناغە دەچنە پەیمانگە و زانکۆکانی سەر بە خوێندنی باڵا، ئەوەشی دیاری دەکات لە چ بەشێکدا بخوێنن ئەو نمرەیەیە کە لە تاقیکردنەوەی نیشتمانیی بەدەستی دەهێنن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
img
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست١٨ سەعات لەمەوبەر

وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل داوای داگیركردنی كەرتی غەززە بە تەواوەتی دەكات

وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل داوا لە حكومەتی وڵاتەكەی دەكات پێشنیازی ئاگربەست پەسەند نەكات و تەواوی كەرتی غەززە داگیر بكەن.

ئیتمار بن غەفیر وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل رایگەیاند، ئامانجی سەرەكی شەڕی غەززە لەناوبردنی بزوتنەوەی حەماسە، بۆیە راگرتنی شەڕەكە دەبێتەهۆی بوژاندنەوە و هەستانەوەی حەماس.

وتیشی، لە بەشێكی رەشنوسی ئاگربەستی غەززەدا هاتووە كە پێویستە سوپای ئیسرائیل لە بەشێكی غەززە بكشێتەوە و سەدان ئەندامی گروپە چەكدارەكان ئازاد بكات و یارمەتی مرۆیی بەشێوەیەكی بەرچاو بۆ غەززەییەكان بڕوات، بەم هەنگاوەش حەماس خۆی رێكدەخاتەوە و ئامانجی شەڕەكە نایەتە دی.

بن غەفیر داوای لە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل كرد پێشنیازی ئاگربەست قبوڵ نەكات و تەواوی كەرتی غەززە داگیر بكات وتیشی، تاكە رێگەچارە رزگاركردنی بارمتەكان و راگرتنی هاوكارییەكان بۆ غەززە و راگواستنی دانیشتوانەكەیەتی.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
Kurdsat News logo
کوردسات نیوز

کوردسات نیوز پلاتفۆرمێکی هەواڵی کوردییە، ڕوماڵی ڕاستەوخۆی ڕووداوە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەکات بە تایبەتی هەواڵەکانی هەرێمی کوردستان.


هەواڵڕاپۆرتبیروڕابەرنامەکانتەندروستیفەرهەنگیڤیدیۆ

سەردانی پێگەکانی ترمان بکە
کوردساتڤۆیس ئۆف کوردساتدەنگی کوردساتکوردبین
Social MediasSocial MediasSocial MediasSocial Medias
|
کوردسات نیوز ©️ ٢٠٢٥. هەموو مافەکان پارێزراوە.