کۆشکی سپی: بایدن یەکەمین گەشت بۆ دەرەوەی وڵات ئەنجام دەدات
کوردسات نیوز
٢٤ی نیسانی ٢٠٢١
کۆشکی سپی
جین ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی، ڕایگەیاند، لە مانگی حوزەیرانی داھاتوودا، جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا سەردانی بەریتانیا و بەلژیکا دەکات.
وتیشی، پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان لەندەن و واشنتۆن لەلایەک و ھەماھەنگی زیاتر لەگەڵ پەیمانی باکووری ئەتڵەسی، تەوەرەی سەرەکیی یەکەمین گەشتی بایدن دەبێت بۆ دەرەوەی وڵات.
بە وتەی سەرچاوەیەکی دیپلۆماتکاریش، لە سەردانەکەیدا بۆ برۆکسلی پایتەختی بەلژیکا، سەرۆکی ئەمریکا زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە، لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای یەکێتی ئەوروپا، ئەنجام دەدات.