فەڕەنسا ھۆشداری دەدات لەگیانلەدەستدانی ئەلیکسی ناڤالنی ئۆپۆزسیۆنی ڕوسیا
کوردسات نیوز
٢٢ی نیسانی ٢٠٢١
کوردسات نیوز
٢٢ی نیسانی ٢٠٢١
پارتی یەكسانی و دیموكراسیی گەلان 'دەم پارتی' پێنجەمین كۆنگرەی ئاسایی خۆی لە ئەنكەرە ئەنجام دا.
لە كۆنگرەكەدا تولای حاتەم ئۆغوڵڵاری و تونجەر باكرهان، هاوسەرۆكانی گشتیی پارتییەكە ئاماژەیان بەوە كرد، پرسی كورد چووەتە قۆناغێكی نوێوە و چیتر بە ئامراز و میكانیزمەكانی رابردوو سیاسەت ناكرێت.
ئۆغوڵڵاری جەختی لەسەر ئاشتیی ناوخۆیی، هاووڵاتیبوونی یەكسان و خۆئامادەكردن بۆ گۆڕانكارییەكی گەورە كردەوە.
هاوكات باكرهان، وێڕای خستنەڕووی هەندێك كەموكوڕیی ڕابردووی پارتەكەیان، ڕایگەیاند كۆماری سەد ساڵەی توركیا قەیرانی بەرهەمهێناوە و سەركەوتنی كوردیش بۆ توركەكان مەترسی نییە.
لە كۆتاییدا هاوسەرۆكانی دەم پارتی ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی كۆماری دیموكراتیكیان راگەیاند و ئامادەیی خۆیان بۆ بەڕێوەبردنی وڵات لەسەر بنەمای ئازادی و یەكسانی دەربڕی.
رۆژنامەی ساندی تایمزی بریتانی لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە، دوو ڤێلای تایبەتی گرانبەها، لە ناوەڕاستی لەندەن و لە بەرانبەر باڵیۆزخانەی ئیسرائیل، کە خاوەنداریەتیەکەی بۆ موجتەبا خامنەیی دەگەڕێتەوە خراونەتە مەزادەوە بۆ فرۆشتن.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردوە، ئەو دوو ڤێلایە بە بەهای نزیکەی 36 ملیۆن پاوەند دانراون بۆ فرۆشتن و خاوەنداریەتییەکەی بۆ موجتەبا خامانەی دەگەڕێتەوە و دەکەوێتە نزیک باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە لەندەن.
ئەم دوو موڵکە، کە دەکەونە نزیک کۆشکی کەنزینگتۆن، لە ساڵانی 2014 و 2016 لەلایەن بازرگانێکی ئێرانی بەناوی عەلی ئەنساری و بە بڕی 35.7 ملیۆن پاوەند کڕدراون.
عەلی ئەنساری، کە خاوەنی پێشوی "بانکی ئاینزە"ە و لە دوبەی نیشتەجێیە، ناوی سەرەکیی ناو ئەم دۆسیەیەیە.
بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە تەمموزی 2026 و حکومەتی بریتانیا لە تشرینی دووەمی 2025، ناوبراو خراوەتە لیستی سزاکانەوە بە تۆمەتی دابینکردنی دارایی بۆ موجتەبا خامنەیی و لێپرسراوانی باڵای ئێران و سوپای پاسداران، لە رێگەی تۆڕێکی کۆمپانیای دەرەکی لە وڵاتانی جیاواز.
بەپێی راپۆرتەکەی ساندی تایمز، دوای ئەوەی ئەنساری ناوی چوەتە لیستی سزاکانەوە، توشی کێشە بوو لە دانەوەی قەرزەکانی پەیوەست بەو موڵکانە و قەرزدەرە تایبەتەکان بەڕێوەبەری فرۆشتنیان بۆ دیاریکردوە و پرۆسەی فرۆشتنیان بە مۆڵەتی حکومەتی بریتانیا بەڕێوەدەچێت.
رۆژنامەکە ئەوەشی خستوەتەڕوو، تەواوی داهاتی دەستکەوتوو لە فرۆشتنیان تا کاتێک ئەنساری لە ژێر سزادا بێت بە بلۆککراوی دەمێنێتەوە.
نزار ناصر حوسێن، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عیراق رایگەیاند، گۆڕینی دراوی نیشتمانی لە دەسەڵاتی راستەوخۆی بانکی ناوەندیدایە، بەڵام پرۆسەی سڕینەوەی سفرەکان لە دراودا پێویستی بە دەرکردنی یاسایەکە لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە.
لە دیدارێکدا لەگەڵ ژمارەیەک شارەزای بواری ئابووری، پارێزگاری بانکی ناوەندی روونی کردەوە کە چاکسازییەکانی کەرتی بانکی بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای "ئۆلیڤەر وایمان" بەردەوامن و وتی: لەمهو بەدواوە هیچ سزایەک لەلایەن لایەنە نێودەوڵەتییەکانەوە بەسەر کەرتی بانکیدا ناسەپێنرێت، چونکە بڕوای نێودەوڵەتی بە بەنکی ناوەندی زۆر بەرزە.
حوسێن ئاماژەی بەوەش کرد: ئەو حەوت بانکەی کە رێگەیان پێدراوە بە دراوی جگە لە دۆلار مامەڵە بکەن، بەم زووانە دەست بەکارەکانیان دەکەنەوە.
دەربارەی رەوشی بانکی تەیف وتی: زۆربەی پارەی سپێردراوان لە بانکی تەیف پارێزراون، لە حاڵەتی رودانی هەر کورتهێنانێکدا بانکی ناوەندی دەستوەردان دەکات.
پارێزگاری بانکی ناوەندی باسی لەوەش کرد: وەبەرهێنانەکانی عیراق لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە، چونکە وەک پەناگەیەکی ئارام دادەنرێت و تاقە وڵاتە کە پارێزبەندیی داوەتە عیراق، لە کاتێکدا مەترسییەکانی وەبەرهێنان لە وڵاتانی تردا زۆر گەورەن.
دەربارەی بڕی دراوی نەقدی لە بازاڕدا، ئاشکرای کرد: کۆی بارستەی نەقدی دەرچوو گەیشتووەتە 107 تریلیۆن دینار، بەڵام ئەوەی ئێستا لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت نزیكەی 40 تریلیۆن دینارە.
لە کۆتاییدا جەختی لەوە کردەوە: کابینەی ئێستای حکومەت بە فکری کەرتی تایبەت بەڕێوە دەبرێت و دەزگاکانی راگەیاندن رۆڵێکی گرنگیان هەیە لە باشکردنی وێنەی عیراق لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، هەروەها ئاماژەی بە دەستپێشخۆریی نوێی قەرزدان کرد بۆ پشتیوانیکردنی پڕۆژە گرنگ و حەیاتییەکان.