سەرۆکایەتی شارەوانیی شارەزور رایگەیاند، دوای هەوڵەکانیان کۆتاییان بە رێکارەکانی نەخشەی دابەشکردنی زەوی هێنا و زیاتر لە پێنج هەزار هاووڵاتی سوودمەند دەبن.

شارەوانیی شارەزور رایگەیاند، قۆناغی کۆتایی نەخشەی زەوی فەرمانبەرانی سنوری شارەوانی پەسەند کراو و کارە هونەری و کارگێڕییەکانی تەواو بوون، بە جۆرێک نەخشەکە زیاتر لە پێنج هەزار پارچە زەوی لەسەر روبەڕی نزیکەی 1600دۆنم لەخۆ دەگرێت و روبەری هەر پارچەیەک 200 مەتر دوجایە.

شارەوانییەکە ئاماژەی بەوەکردوە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دوای یەکلاکردنەوەی قەرەبووی جوتیاران، بەپێی ڕێنماییەکان و بنەمای شەفافیەت و دادپەروەری دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، بە شێوازێک کە زیاتر لە چوار هەزار هاووڵاتی لەو سنورە زەوی وەردەگرن.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەو زەویانە بڕیارە بەسەر  فەرمانبەران و مامۆستایان و ئەنفالکراوان و کەسوکاری شەهیدان، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، پێشمەرگە، کەس و کاری شەهیدان، ئەنفالکراوان و زیندانییانی سیاسیدا دابەشبکرێت.