کۆبونەوەیەکی سێقۆڵی؛ ڤلادیمێر پوتن، شی جین پینگ و دۆناڵد ترەمپ لە چین کۆدەکاتەوە
بڵند
١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی روسیا رێککەوتنێکی رەسمی بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوەیەکی لوتکەی سێقۆڵی لە نێوان ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا، شی جین پینگ سەرۆکی چین و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا راگەیاند.
دیمیتری پیسکۆڤ ئاماژەی بەوەکردوە، بڕیارە ئەم کۆبوونەوە گرنگە لە رۆژی 19ـی تشرینی دووەمدا لە شاری شینژنی چین و لە پەراوێزی لوتکەی کۆڕبەندی هاریکاریی ئابوریی ئاسیا و زەریای هێمن (ئاپێک) بەڕێوەبچێت، کە کارەکانی لە 18 و 19ـی هەمان مانگدا ئەنجام دەدرێن.
پیسکۆڤ هیچ وردەکارییەکی زیاتری سەبارەت بە کارنامەی کۆبوونەوەکە و ئەو دۆسیانەی کە هەرسێ سەرۆکەکە تاوتوێی دەکەن ئاشکرا نەکردووە، بەڵام پێشتر بیرۆکەی ئەنجامدانی دیدارێکی لەم شێوەیەی بە "زۆر گرنگ" وەسف کردبوو.
ئەم لوتکە سێقۆڵییە لە کاتێکدایە کە واشنتن پێشبینی دەکات ترەمپ لە میانی کۆبونەوەکەدا جەخت لەسەر پرسی سنوردارکردنی بڵاوبونەوەی چەکی ئەتۆمی لە جیهاندا بکاتەوە.



