ترەمپ و سەرۆک وەزیرانی قەتەر لە کۆشکی سپی لەبارەی دۆسێی ئێران کۆدەبنەوە
ساکۆ سمکۆ
٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، 11ـی 9ـی 2026، سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆک وەزیرانی قەتەر لە کۆشکی سپی کۆببنەوە و تاوتوێی دۆسێی ئێران و چارەسەرکردنی کێشەکان پەیوەستە بەو وڵاتەوە تاوتوێبکرێن.
رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەپێی خشتەی کاری کۆشکی سپی، کۆبوونەوەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان، سەرۆک وەزیرانی قەتەر بە داخراوی بەڕێوەدەچێت و بڕیاریشە جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکاش بەجیا لەگەڵ ناوبراودا کۆببێتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، دۆحە لەم قۆناغەدا وەک نێوەندگیرێکی سەرەکی لە نێوان واشنتۆن و تاران لەڕێگەی ئاڵوگۆڕکردنی پێشنیازەکان و هەوڵدان بۆ نەهێشتنی ناکۆکییەکان لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و مەرجەکانی کۆتاییهێنان بە ململانێکان، رۆڵ دەبینێت.
ئەوەشی ئاشکراکردووە، لەم نێوەندەدا، مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش دەڵێت: دانوستانەکان لەگەڵ ئێران پێشکەوتنێکی زۆری بەخۆوە نەبینیوە و لە ئێستاشدا هیچ دەرچەیەک بۆ چارەسەرێکی خێرا لە مەودایەکی نزیکدا نابینرێت.



