وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هۆشدارییەکی نوێ ئاڕاستەی تاران دەکات و رایدەگەیەنێت، ئەرکەکانی وڵاتەکەی بەرانبەر بە ئێران هێشتا کۆتاییان نەهاتووە.

یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، تاران هەوڵەکانی دەستپێکردووەتەوە بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی، لە کاتێکدا ئێران بەردەوام سەرجەم ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە.

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران سەرقاڵی هەوڵی "مەترسیداری دیکەیە" کە مەترسیی راستەقینە لەسەر ئاسایشی ئیسرائیل دروست دەکات، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە جۆری ئەو هەوڵانە یان هەنگاوەکانی داهاتووی وڵاتەکەی بکات.

کاتز راشیگەیاند، ئەرکەکانی وڵاتەکەی بەرانبەر بە ئێران کۆتایی نەهاتووە و بە توندی رووبەڕووی هەر مەترسییەک دەبنەوە، کە هەڕەشە بێت بۆسەر ئیسرائیل.