210 ملیۆن دەنگدەری ئەمریكی بەشداری لە هەڵبژاردنی نیوەی خولی ئەمریكا دەكەن بۆ دیاریكردنی دەسەڵاتەكانی دۆناڵد ترەمپ لە نیوەی دووەمی خولی سەرۆكایەتییەكەیدا.


سبەینێ هەڵبژاردنی نیوەی خولی ئەمریكا كۆتایی پێدێت كە تیایدا كێبڕكێ لەسەر 435 كورسییەكەی ئەنجومەنی نوێنەران و 35 كورسی لە كۆی 100 كورسییەكەی ئەنجومەنی پیران دەكرێت، هەروەها لە 36 ویلایەتیشدا پارێزگارە نوێیەكان هەڵدەبژێردرێن.


گرنگیی ئەم هەڵبژاردنە كۆنتڕۆڵكردنی كۆنگرێس و دەسەڵاتی بانگهێشتكردن و سەرپەرشتیكردنی لیژنە گرنگەكان دەداتە پارتی براوە، ئەوەش رێگە بە پارتی براوە دەدات لێكۆڵینەوە لە دەسەڵاتی جێبەجێكردنی سەرۆكی وڵات بكەن یان رێگری لێ بكەن.


ئەگەر دیموكراتەكان زۆرینەی ئەنجومەنی پیران بەدەستبهێنن، دەسەڵاتی رەتكردنەوە یان دواخستنی كاندیدەكانی ترەمپ بۆ پۆستە باڵاكان و دادگای فیدراڵی دەبێت.


 لە كۆتاییشدا، بەبێ رەچاوكردنی ئەنجامەكانی ئەم هەڵبژاردنە ترەمپ ناتوانێت بۆ خولی سێیەم خۆی كاندید بكاتەوە.