زیلینسكی: پشتگیری لە گفتوگۆی سێقۆڵی لە نێوان روسیا و ئەمریکا و ئۆکراین دەکەین
محەمەد رزگار
٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
سەرۆکی ئۆکراین، هیواخوازە سەردانەکەی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ روسیا، ئەنجامی ئەرێنی لێبکەوێتەوە.
ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سەرۆکی ئۆکراین لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی 'فۆکس نیوز' رایگەیاند، گفتوگۆکانی لەگەڵ ویتکۆڤ لە ئۆسلۆ بەرهەمدار بوون و ئۆکراین بۆ دیپلۆماسی ئامادەیە.
سەبارەت بە کۆبوونەوەی ویتکۆڤ لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا، کە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجام درا، زیلینسكی رایگەیاند، هیوادارە لە چەند سەعاتی داهاتوودا هەندێک ئەنجامی ئەرێنییان دەستکەوێت.
زیلینسكی جەختی لە گرنگیی راگرتن و وەستاندنی شەڕ و کردەوە بۆ قۆناغی دیپلۆماسی و گەیشتن بە رێککەوتنێک کە مسۆگەری ئەمنی تێدا بێت، هەروەها ستایشی بانگەوازەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای کرد بۆ راگەیاندنی ئاگربەست.
سەرۆکی ئۆکراین ئەوەشی خستەڕوو، گرنگ ئەوەیە کە گفتوگۆی سێقۆڵی لە نێوان خۆیی و ترەمپ و پوتن ئەنجام بدرێت، ئاماژەی بەوەشکرد، باشتر دەبێت وڵاتانی ئەورووپاش بەشدار بن.



