زێلینسکی سێ داواکاری ئاڕاستەی مارکۆ روبیۆ دەکات
سەوسەن سەید
٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
فۆلۆدیمیر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە کەناڵی تەلەگرام رایگەیاند کە پەیوەندییەکی ئەنجامداردا سێ داواکاری سەرەکی خستووەتە بەردەم مارکۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا.
زێلینسکی ئاماژەی بەوەکرد: داواکارییەکان برێتین لە دابینکردنی سیستەمی بەرگری دژی مووشەکی بالیستی و ئامێری ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لە هێرشەکانی روسیا لەگەڵ چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی سەر سیستەمی ستارلینک و ستارشێڵد و کاراکردنەوەیان.
سەرۆکی ئۆکرانیا سوپاسی روبیۆیی کرد بۆ هەڵوێست و هاوکارییەکانی ئەم گفتوگۆیە لە کاتێکدایە پەیوەندییەکانی کیێڤ و واشنتۆن تووشی گرژی بوونەتەوە بەهۆی رێککەوتنی ئەمەریکا و روسیا لەسەر سووتەمەنی و راگرتنی سزاکان لەلایەن ترەمپەوە.
هەروەها سەرەڕای رەتکردنەوەی ئیلۆن ماسک، سەرۆکی ئۆکرانیا جەختی کردەوە کە هێشتا ئاستەنگ لەسەر بەکارهێنانی ستارلینک بۆ مەبەستی مەدەنی و ستارشێڵد بۆ مەبەستی سەربازی بەردەوامە و زیانی بە ئۆپراسیۆنەکانیان گەیاندووە.



