فایننشال تایمز: جەنگی ئێران، بەرهەمهێنانی نەوتی لە ئەمریکا بەرزکردوەتەوە
بڵند
٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پهرهسهندنی جهنگ له جیهاندا، بە تایبەت جەنگی ئێران بووەتە هۆی بوژانەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت و گاز لە کیشوەری ئەمەریکا.
رۆژنامەی فایننشال تایمز لە راپۆرتێکدا بڵاویکردوەتەوە، لە سایەی زیادبونی نیگەرانییەکان و درێژخایەنبوونی ئاڵۆزییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کڕیاران بۆ دابینکردنی سەرچاوەی متمانهپێکراوی وزە لە کێبڕکێدان.
فایننشال تایمز ئاماژەیبەوەکردوە، بەهۆ خواستەوە لەسەر وزە، وڵاتانی کەنەدا و بەڕازیل ئەمساڵ ریکۆردی نوێیان لە بەرهەمهێنانی نەوتدا تۆمار کردووە و بەپێی مەزەندەی کۆمپانیای ریستاد ئینێرجی کۆی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەردوو ئەمریکای باکور و باشور لە ماوەی دوو ساڵی کۆتاییدا تا مانگی کانوونی یەکەمی 2026 نزیکەی 10٪ روو لە زیادبوون کردوە.
بەگوێرەی راپۆرتەکە، بەرهەمهێنانی نەوت لە ئەمەریکاش لە هەڵکشاندایە و هەناردەکردنی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکان، لەوانەش گازاویل، بۆ ئەوروپا و ئاسیا لە 15٪ زیادی کردووە.
لە بەشێکی تری راپۆرتەکەدا هاتووە؛ بازاڕە جیهانییەکان لە ئەنجامی هێرشکردن سەر ژێرخانی نەوتی و کەشتییەنەوتهەڵگرەکان، لە گەروی هورمز، زیاتر لە دوو ملیار بەرمیل نەوتی خاویان لەدەست داوە.



