عیراق و ئوردن جەخت لەسەر خێراكردنی پڕۆژەی بۆری نەوتی بەسرە - عەقەبە دەكەنەوە
سەعید
١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
بۆ دەربازبوون لە قەیرانی ئاستەنگەكانی گەرووی هورمز عیراق كار بۆ كاراكردنەوەی پڕۆژەی راكێشانی بۆری نەوتی بەسرە – عەقەبە دەكات.
دوای ئەوەی هەناردەی نەوتی عیراق بەهۆی ئاڵۆزییەكانی جووڵەی كەشتیوانی لە گەروی هورمز تووشی ئاستەنگ بووەتەوە، بەغداد دەیەوێت رێگەی تر بگرێتەبەر بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو قەیرانە، لە چوارچێوەیەشدا نزار ئامێدی سەرۆك كۆماری عیراق و شا عەبدوڵڵای دووەم پاشای ئوردن لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا جەختیان لەسەر پێویستیی بەردەوامبوون لە جێبەجێكردنی پڕۆژەی راكێشانی بۆری نەوتی عیراق لە شاری بەسرەوە بۆ بەندەری عەقەبە لە باشووری ئوردن لەسەر دەریای سوور كردەوە.
ئاماژە بەوەش كراوە، بۆری نەوتی بەسرە – عەقەبە گرنگییەكی زۆری هەیە بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵات.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، ئوردن و عیراق لە نیسانی 2012دا رێككەوتننامەیەكی چوارچێوەییان ئیمزا كرد بۆ راكێشانی بۆرییەك بە درێژایی هەزار و 700 كیلۆمەتر، كە توانای گواستنەوەی یەك ملیۆن بەرمیل نەوتی لە رۆژێكدا هەبێت.

