ماکرۆن دان بە کەموکوڕتیی هەواڵگریدا دەنێت و دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری ناوخۆ رەتدەکاتەوە
سەوسەن سەید
١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
لە کاتێکدا رەوشی سیاسی و ئەمنیی فەرەنسا بەهۆی شەپۆلێکی توندوتیژی و پێکدادانی خوێناوی لە پەراوێزی خۆپیشاندانەکانی کۆتایی هەفتەدا گەیشتووەتە لوتکەی ئاڵۆزی، سەرۆک کۆمار ئێمانوێل ماکرۆن لەژێر گوشارێکی توندی ناوخۆییدا دواجار دانی بەوەدا نا کە سیستمی سیاسی و ئەمنیی وڵاتەکە رووبەڕووی کەمکورتی و شکستی گەورە لە قۆناغی خۆئامادەکردن و پێشبینیکردن و کۆکردنەوەی زانیارییە هەواڵگرییەکاندا بووەتەوە.
سەڕەڕای ئەوەی ئەم دانپێدانانە وەک ئاماژەیەک بۆ داننان بە کێشە قووڵەکان لێکدرایەوە، بەڵام کۆشکی ئێلیزێ هەموو دەنگۆیەک سەبارهت بە ناچارکردنی وەزیری ناوخۆ، لۆران نونیێز، بۆ دەستلەکارکێشانەوە رەتکردەوە.
ئەمەش وەک پەیامێک کە حکوومەت پێداگرە لەسەر مانەوە لەسەر هێڵەکە و گرتنەبەری رێوشوێنی توندتر لە داهاتوودا.
لە بەرانبەردا، ماکرۆن ئاراستەی نوێی دەرکردووە و داوای کردووە کە لەمەبەدواوە میکانیزم و ستراتیژە مەیدانییەکانی هێزە ئەمنییەکان لە بنەڕەتەوە نوێ بكرێنەوە، بە چەشنێک بتوانن پێش لەهەر سیناریۆیەکی تێکدەرانە بگرن و کۆتایی بە دیاردە مەترسیدارەکانی تاڵانکاری و تێکدانی موڵک و ماڵی گشتی بهێنن، پێش ئەوەی دۆخەکە جارێکی تر کۆنتڕۆڵ لەدەست دەرچێت.



