کۆشکی ئێلیزێ، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاشكرایکرد، ئەمشەو ئیمانوێڵ ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لەگەڵ کابینەی حکومەتەکەی کۆدەبێتەوە وتارێکیش بۆ رای گشتیش لەوبارەیەوە دەخاتەڕوو.

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووەم بەهۆی ئەو توندوتیژی و تاڵانکارییانەی لە خۆپیشاندانەکانی 17ـی 10ـی 2026 لە فەرەنسا رویاندا، سەعات هەشتی ئەمشەو ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بەرەسمی وتارێک ئاراستەی هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات.

ئەوەشی روونکردووەتەوە، پێشئەوەی ماکرۆن وتارەکەی پێشکەش بکات، لە سەعات پێنج و نیوی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، کۆبوونەوەیەکی بەپەلە و نائاسایی لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیرە پەیوەندیدارەکانی حکومەتەکەی کۆدەبێتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لەبارەی بەخراپیی مامەڵەکردنی پۆلیس و لایەنە پەیوەندیدارەکانی سەر بە حکومەتەکەی ماکرۆن لەگەڵ خۆپیشاندەراندا، بووەتە هۆی ئەوەی ماکرۆن و کابینەکەی بکەونەژێر فشاری توندی لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکان.