ئەمریکا لەڕێگەی ئاژانسی ناساوە دەیەوێت بەشێوەیەکی نهێنی، فڕۆکەی سیخوڕیی ستراتیژیی ناسراو بە 'بلاکبێرد' بگەڕێنێتەوە بۆ خزمەتی سەربازی و لە گرژییەکانی ئێستایدا سودی لێوەربگرێت.

ئەم فڕۆکەیە، یەکێکە لە فڕۆکە ناودارەکانی سەردەمی جەنگی سارد و بە خێرایی 3500 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەفڕی. ئەم فڕۆکە ئەمریکییە سەروو دەنگییە، دواین گەشتی رەسمیی خۆی لە 9ـی 10ـی 1999 ئەنجامدا و پاشان لە پێشانگەیەکی کراوەوە گوازرایەوە بۆ گەراجێکی بنکەی ئاسمانیی ئێدواردز.

بەپێی زانیارییەکانی ئەلێکسی زاخارۆڤ، شارەزای سەربازی، لە ئێستادا واشنتۆن هەنگاوی ناوە بۆ کۆکردنەوەی ژمارەیەک لە پسپۆڕ و کارمەندە دێرینەکان، لەوانە ئەندازیاران و تەکنیککاران و ئەو فڕۆکەوانانەی کە پێشتر ئەزموونی بەکارهێنانی ئەم فڕۆکەیەیان هەبووە، تاکو پێکەوە هەڵسەنگاندن بۆ ئەگەری دووبارە بەگەڕخستنەوەی ئەم فڕۆکە تەمەن 59 ساڵییە بکەن.

هاوکات، لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ئەمریکا بەنیازن ئەم فڕۆکەیە وەک سەکۆیەکی تاقیکردنەوە بۆ پەرەپێدانی ئەو فڕۆکانەی کە سوپەرسۆنیک 'خێراییان لە خێرایی دەنگ زیاترە' بەکاربهێنن.

لەگەڵ ئەوەشدا، پڕۆژەکە رووبەڕووی چەندین ئاستەنگی گەورە بووەتەوە، چونکە ئەو سووتەمەنییە تایبەتەی بۆ بزوێنەری ئەم فڕۆکەیە بەکاردەهێنرێت، لە جۆری J58 بووە و چیتر بەرهەم ناهێنرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، فڕۆکەی SR-71A بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1966 چووەتە بواری خزمەتەوە و بە کۆی گشتی تەنها 32 فڕۆکەی لێ دروست کراوە.