سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا: لە خۆپیشاندانەكاندا زیاتر لە هەزار كەس دەستگیركراون
لازیا عەلی
١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
ماوەی نزیکەی هەفتەیەک خۆپیشاندان لە فەرەنسا بەردەوامە و خوێندکاران بە مەبەستی گۆڕینی سیستمی خوێندنی وڵاتەکەیان هاتنە سەرشەقامەکان، بەڵام دواتر خۆپیشاندانەکان گرژی و ئاڵۆزییان تێکەوت و سەدان کەس لە خۆپیشاندەر و پۆلیس برینداربوون.
سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا دەستگیركردنی هەزار و 200 كەس و برینداربوونی 150 پۆلیسی لە خۆپیشاندانەكان راگەیاند، هاوكات لە شاری لیمۆژ باڵەخانە و بورجی مێژوویی شارەوانی بەهۆی ئاگرەوە بە تەواوی داڕما.
سیباستیان لێكۆرنۆ، سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا ئاشكرایكرد لە میانی خۆپیشاندانە فراوانەكانی ئەم چەند رۆژەی فەرەنساو شەوی رابردوو دژی گرانیی و هەڵاوسان، هێزە ئەمنییەكان هەزار و 200 كەسیان دەستگیر كردووە و 150 پۆلیسیش بریندار بوون.
لە هەمان كاتدا لە شاری لیمۆژ، خۆپیشاندەران ئاگریان لە باڵەخانەی مێژوویی شارەوانی بەردا كە تەمەنی زیاتر لە 143 ساڵە.



