زیلینسکی: راگرتنی سزاکانی سەر روسیا لەلایەن ترەمپەوە خەڵاتێکە بۆ پوتن
محەمەد رزگار
١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
سەرۆکی ئوکراین رەخنە لە بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا دەگرێت سەبارەت بە راگرتنی سزاکانی سەر روسیا و بە خەڵاتێک بۆ پوتن وەسفی دەکات.
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئوکراین، ئەمڕۆ رایگەیاند، بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، سەبارەت بە لێخۆشبوونی روسیا لەو سزایانەی کۆنگرێس سەپاندبوونی، دەشڵێت؛ خەڵاتێکە بۆ ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی روسیا.
وتیشی، سووککردنی فشارەکان لەسەر لایەنی روسیا، بەخشینی خەڵاتی داراییە بە پوتن، هەروەها راگرتنی سزاکان هیچ ئەنجامێکی نابێت جگە لە هاندانی بۆ بەردەوامبوون لە هێرشەکان."
زیلینسکی روسیای تۆمەتبار کرد بەوەی دەیەوێت پێش هاتنی وەرزی زستان وڵاتەکەی بخاتە تاریکییەوە، ئەوەشی خستەڕوو "روسیا هەوڵ دەدات ببێتە هۆی پچڕانی کارەبا لە ئوکراین و ملیۆنان کەس لە گەلەکەمان بێکارەبا بكات"، داواشی لە هاوپەیمانان کرد "فشار" بخەنە سەر مسکۆ بۆ ئەوەی کۆتایی بەو رەوشە بهێنرێت.
راشیگەیاند، شەوی رابردوو روسیا 15 بەنداو و وێستگەی وزەی لە ناوچەکانی رۆژئاوا و ناوەڕاستی ئوکراین کردووەتە ئامانج.



