لە سەروبەندی نزیكبوونەوەی پەیوەندییەكانی ترەمپ و پوتن، ترەمپ سزاكانی یاسای لیندزی گراهامی بۆ سەر روسیا راگرت و دەڵێت، ئەو هەنگاوە خزمەت بە بەرژەوەندییە نیشتمانییەكانی ئەمریكا دەكات.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، بە ئیمزاكردنی بڕیارێكی جێبەجێكار، جێبەجێكردنی سزاكانی یاسای لیندزی گراهامی بۆ سەر روسیا راگرتووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو هەنگاوە لەم قۆناغەدا خزمەت بە بەرژەوەندییە نیشتمانییەكانی ئەمریكا دەكات.

ئەوەش لەدوای ئەوەدێت، ناوەڕاستی مانگی ئەیلولی رابردوو ترەمپ یاسای لیندزی گراهامی ئیمزاكرد، ، كە تێیدا هاتووە لەماوەی 30 رۆژدا باجی گومرگی تاكو رێژەی ٪100 بسەپێنرێت بەسەر كاڵا و سوتەمەنییەكانی روسیادا، سزاش بسەپێنرێت بەسەر ئەو وڵاتانەی هاوكاری روسیا دەكەن بۆ دەربازبوونی لە سزاكانی ئەمریكا.