دۆناڵد ترەمپ لە دیمانەیەکی تەلەفیزیۆنیدا ئاشکرایکرد، گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئێران بەردەوامە و هێزی زەمینیش رەوانەی ئەو وڵاتە ناکەن، بەڵام هۆشداریدا لە بۆردومانكردنی دامەزراوەیەكی ئەتۆمی ئەو وڵاتە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ پێگەی 'نیوزماکس'ـی ئەمەریکیدا رایگەیاند، تاران داوای لە وڵاتەكەی كردووە هێرشەكان رابگرێت و جەختیشی كردەوە دانوستانەكان لەگەڵ ئێران بەردەوامە و كەناڵەكانی گفتوگۆ لەگەڵیاندا بەكراوەیی دەمێننەوە.

ترەمپ ئەوەشی ئاشکراکرد، ئەمریكا پێویستی بە بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی دژی ئێران نییە و هەمیشە دووپاتی دەكاتەوە كە چەكی ئەتۆمی دژی ئەو وڵاتە بەكارناهێنرێت.

ئەوەشی روونکردەوە، لە قۆناغی ئێستادا هێزی زەمینی بۆناو خاكی ئێرانی ناپێویستە، بەڵام راشیگەیاند کە چاودێرییەكی چڕی دامەزراوەی ئەتۆمی چیای قوڵەنگ دەكەن و ئەگەر هەیە لە داهاتوودا بۆمبارانی بكەن.