دۆناڵد ترەمپ: لە سێدارەدانی نیزال حەسەن بە راستەوخۆ پەخش ناکەین
بڵند
١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، نیزال مالک حەسەن، ئەفەسەری پێشوی سوپای ئەمریکا لە کاتی خۆیدا لە سێدارە دەدرێت، بەڵام پێچەوانەی پێشبینییەکان پڕۆسەکە بە شێوەی راستەوخۆ پهخش ناکرێت.
دۆناڵد ترەمپ لە پەیامێکیدا لە تروس سۆشیال رایگەیاندوە، هەرچەندە پهخشی راستەوخۆ دەبووە هۆی ترساندنی تیرۆریستان، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەشێکی زۆر لە هاووڵاتییان نایانەوێت تەماشای بکەن، بڕیاری پهخشنەکردنی درا.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردوە، تەنها بەشداریکردنی خانەوادەی قوربانییەکان لە شوێنی بەڕێوەچوونی سزاکەدا رێگەپێدراو دەبێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر پنتاگۆن رایگەیاندبوو، لە سێدارەدانی نیزال حەسەن بە سێوەی راستەوخۆ پەخش دەکرێت و ئەوە دەبێتە یەکەم لە سێدارەدانی سەربازی لە ماوەی 65 ساڵی رابردودا لە مێژوی ئەمریکادا.
نیزال حەسەن سەربازێکی ئەمریکیی بەرەچەڵەک فەلەستینییە، ساڵی 2009 دەستڕێژی گولـلەی لە هاوڕێ سەربازەکانی کرد بوەهۆی کوشتنی 13 سەربازی ئەمریکی.



