براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی رەخنە لە دۆناڵد ترەمپ دەگرێت
هەساو ئەمیر
١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2026 رەخنە لە رەفتارەكانی ترەمپ دەگرێت و رایگەیاندووە، پێویستە سەرۆكی ئەمریكا وانەی یاسا نێودەوڵەتییەكان وەربگرێت.
ناڤی پیلای، كە دادوەرێكی ئەفریقییە و بوو بە خاوەنی خەڵاتەكە بۆ ساڵی 2026، نەك ترەمپ بە شایستەی خەڵاتەكە نازانێت، بەڵكو رەخنەی توندی لێدەگرێت و رایگەیاندووە، پێویستە وانە لەبارەی یاسا نێودەوڵەتییەكانەوە وەربگرێت و راوێژ بە پسپۆڕانی یاسا نێودەوڵەتییەكان بكات.
ناڤی ئاماژەی بەوەكردووە، دەستوەردان لە كارەكانی دادگایەكی سەربەخۆدا نایاساییە و سەپاندنی سزا بەسەر دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دوای وەرگرتنی خەڵاتەكە، كاردانەوەیەكی سیاسی بووە.
ئەوەشی خستە روو، لە دوای دەركردنی فەرمانی دەستگیركردن بۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتنیاهۆ، ئەمریكا سزای بەسەر مامەڵە بانكی و تەكنیۆلۆژییەكانی دادگاكەدا سەپاند، لەكاتێكدا پێشتر ئەمریكا پێشوازی لە فەرمانی دەستگیركردنی ڤلادیمیر پوتین كردبوو.



