دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دانی بەوەدا نا کە رەنگە واشنتۆن "زیادەڕۆیی کردبێت لە بەئامانجگرتنی سەرکردایەتیی ئێران"، و جەختی لەسەر زەحمەتیی دەستنیشانکردنی ئەو لایەنە کردەوە کە ئێستا لە ناوخۆی ئێراندا دەکرێت دانوستانی لەگەڵدا بکرێت.

لە میانەی کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی هەڵبژاردنی حزبەکەی لە شاری یەنگستاون لە ولايەتی ئۆهایۆ، ترەمپ رایگەیاند کە ئەمریکا "رەنگە هێندە زیای لە بەئامانجگرتنی سەرکردەکاندا کردبێت کە بە رادەیەک ئێستا نازانێت لەگەڵ کێدا دانوستان دەکات، و رەنگە دەیبوو لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا گرژییەکان رابگیرانایە.

وتیشی: دەبوو بهێڵم سەرکردەکان بمێننەوە، چونکە بەڕاستی نازانم لەگەڵ کێدا دانوستان دەکەین. داواکاری سەرەکیشیان لە کاتی دانوستانەکاندا ئەوەیە: ئایا رێگەمان پێدەدەن، تکایە، زینوو بمیێنینەوە؟

ترەمپ و بەرپرسانی ئیدارەکەی، لەوانەش جی دی ڤانس جێگری سەرۆک، جەختیان کردەوە کە لایەنی ئێرانی هەن (وەک مەسعود بزشکیان سەرۆک کۆمار و عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوە) ئارەزووی دانوستان نیشان دەدەن. بەڵام واشنتۆن دڵنیا نییە لەوەی کێ دەسەڵاتی بڕیاردانی کۆتایی و پابەندکەری لە تاراندا هەیە پاش نەمانی کەسایەتییە مێژوویی و سەرەکییەکان.

ئەم لێدوانانە دوای چەندین مانگ لە رووبەڕووبوونەوەی سەربازیی راستەوخۆی ئەمریکا و ئیسرائیل دێت کە بووە هۆی کوژرانی ژمارەیەک لە سەرکردە بەرزەکان و بەرپرسانی سیاسی و ئاسایشی لە ئێران، لە سەروویانەوە عەلی خامنەیی رابەری پێشوو، لەگەڵ عەلی لاریجانی و عەلی شەمخانی و چەندینی تر.

لە بەرانبەردا، تاران گێڕانەوەی ئەمریکای رەتکردەوە؛ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند کە ئەمریکا بە باشی هاوتا ئێرانییەکەی و ئالیەتەکانی بڕیاردان دەناسێت، و ئاماژەی بەوە دا کە قسەکانی ترەمپ رەنگدانەوەی دژایەتی و ئاڵۆزییە لە هەڵوێستەکانی ئەمریکادا، نەک نەبوونی لایەنی دانوستانکار.