وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند کە ئەو پارانەی حزبوڵڵای لوبنانی بەدەستی دەهێنێت لە ئێرانەوە نین، بەڵکو لە رێگەی چالاکیی تاوانکاریی وەک قاچاغچێتیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دابین دەکرێن.

لە لێدوانەکانیدا، واشنتۆن ئاماژەی بەوە دا: حزبوڵڵا بۆ دەستکەوتنی دارایی هاوبەشی لەگەڵ کارتیلەکانی ماددەی هۆشبەر لە ئەمریکای لاتین دەکات، و جەختیشی کردەوە کە هەر بانگەشەیەک سەبارەت بە وەرگرتنی پارە لە ئێرانەوە "ساختەیە" و تەنها بۆ رزگارکردنی ناوبانگی ئەو حیزبەیە.

لە کۆتایی لێدوانەکانیدا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا حزبوڵڵای تۆمەتبار کرد بەوەی کە بە شێوازێکی خۆکوژانە لوبنانی راپێچی ناو جەنگ کردووە.