رۆیتەرز: پاپای ڤاتیکان توشی شێرپەنجە بووە
بڵند
١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە، دوای لابردنی بەشێک لە سییی راستی پاپ لیۆی چواردەیەم لە کاتی نەشتەرگەرییەکدا، دەرکەوتوە و توشی شرپەنجەی سی بووە.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەکردوە، پشکنییەکان دەرخەری ئەوەن، کە پاپا لیۆی تەمەن 71 ساڵ تووشی جۆرێک لە شێرپەنجەی سی بووە.
پاپ لیۆ رۆژی سێشەممە دوای ئەوەی لە پشکنینێکی ئاساییدا گرێیەک دۆزرایەوە، لە نەخۆشخانەی جێملی لە رۆما نەشتەرگەری بۆ کرا و دوای نەشتەرگەرییەکە پزیشکانی پاپا رایانگەیاند، نەشتەرگەرییەکە نزیکەی 90 خولەکی خایاندوە و بەبێ هیچ ئاڵۆزییەک ئەنجام دراوە.
ستیڤن لیو، پسپۆڕی شێرپەنجەی سی، بە رۆیتەرز راگەیاندوە؛ هێشتا قۆناغی شێرپەنجەکەی پاپا دیاری نەکراوە و بۆ دیاریکردنی پرۆسەی چارەسەری دەبێت قەبارەی گرێكە و ئەگەری بڵاوبونەوەی نەخۆشییەکە بۆ سەر گرێە لیمفاوییەکان دەستنیشان بکرێت.
بە وتەی ناوبراو، ئەگەر شێرپەنجەکە بچوک بێت و گرێ لیمفاوییەکان توش نەبووبن، رەنگە بە ئاسانی چارەسەر بکرێت.
لای خۆشیەوە ڤاتیکان رایگەیاند، پاپا دوای نەشتەرگەری تەندروستیی جێگیرە و چاوەڕوان دەکرێت هەفتەیەک لە نەخۆشخانە پشو بدات.



