ترەمپ: لەگەڵ محەمەد بن سەلمان قسەم کردووە و حوسییەکانیش بە شێوازێکی خراپ رەفتار دەکەن
محەمەد رزگار
١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پەیوەندییەکی لەگەڵ شازادە محەممەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە ئەنجامداوە و لەبارەی رەوشی یەمەنەوە گفتوگۆیان کردووە.
ترەمپ لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان لە کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەدا، میلیشیاکانی حوسی بە شێوازێکی زۆر خراپ رەفتار دەکەن، رەنگە داوا لە تورکیا بکەم دەستێوەردان لە یەمەن بکات.
لە تەوەرێکی تری قسەکانیدا، سەرۆکی ئەمریکا جارێکی تر ئێران بە 'وڵاتی شکستخواردووە وەسف کرد و جەختیشی کردەوە کە وڵاتەکەی لە کاتێکی زۆر نزیکدا بڕیار لەسەر پرسی ئێران دەدات.
لە لای خۆیەوە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند؛ واشنتۆن بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی سعودیە و هەمیشە لە پاڵیدا دەبێت.



