سەرۆکی ئەمریکا رەتیکردەوە چین و روسیا هاوکاری ئێران بکەن و ئەگەر بیشیکەن زۆر سنوردارە، چونکە دەزانن شتی زۆریان هەیە بۆ لەدەستدان.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکaی ئەمریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروت سۆشال، لێدوانی نەیارەکانی سەبارەت بە هاوکاریی چین و روسیا بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران رەتکردەوە.

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر هاوکارییەک لەو شێوەیەش هەبێت، لە ئاستێکی زۆر سنورداردایە، بەڵام ئەو بە تەواوی باوەڕی وابووە کە هیچ جۆرە هاوکارییەک ناکەن. 

دۆناڵد ترەمپ ئەوەشی خستەڕوو، ئەو وڵاتانە شتی زۆریان هەیە بۆ لەدەستدان و ئەگەر کارێکی لەو شێوەیەیان بکردایە، ئەمریکا زۆر بە خێرایی لەوە ئاگادار دەبووەوە