ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراین رایگەیاند، هێرشەکانی ئۆکراین بۆ سەر پاڵاوگەکانی روسیا هۆکاری بەرزبونەوەی نرخی سوتەمەنیی نییە، بەڵکو گەروی هورمز هۆکارە سەرەکییەکەیە.

ئەمڕۆ دووشەممە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "فۆکس نیوز"، سەرۆکی ئۆکراین وەڵامی دۆناڵد ترەمپی دایەوە  و رەتیکردەوە، کە هێرشەکانی وڵاتەکەی بۆ سەر پاڵاوگەکانی روسیا بووبێتە هۆی بەرزبونەوەی نرخی سوتەمەنی لە جیهاندا.

زیلینسکی رایگەیاند، هۆکاری سەرەکیی  بەرزبونەوەی نرخی سوتەمەنی لە جیهاندا رەوشی ئێستای گەروی هورمزە.

ئەم قسانەی سەرۆکی ئۆکراین لە کاتێکدایە، پێشتر دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو، کە کیێڤ بە بەرپرسیاری قەیرانی سوتەمەنییە لە جیهاندا بەهێرشکردنە سەر پاڵاوگەکانی مۆسکۆ.