وەزیری بەرگری ئیسرائیل هەڕەشەی راستەوخۆی كوشتن لە خەلیل حەییە، سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی حەماس دەكات حەماسیش هەڕەشەكان بە تیرۆری نێودەوڵەتی ناودەبات و داوای دەستوەردانی بەپەلەی نێوەندگیرەكان دەكات.

یسرائیل كاتس، وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند: پاش لەناوبردنی سەركردەكانی حەماس لە كەرتی غەززە، نۆرەی خەلیل حەییە هاتووە بۆ ئەوەی بخرێتە پاڵ ئیسماعیل هەنییە.

لە بەرانبەردا، بزووتنەوەی حەماس لە راگەیەندراوێكدا ئەو لێدوانانەی بە توندی ئیدانە  كرد و بە پێشێلكارییەكی روونی یاسا نێودەوڵەتییەكان لە قەڵەمی دا داواشی لە وڵاتانی نێوەندگیری جەنگی غەززە كرد دەستوەردان بكەن و گوشار بخەنە سەر ئیسرائیل تا پابەندی رێككەوتنی ئاگربەست و پلانەكەی دۆناڵد ترەمپ بێت.