بڕیارە لە رۆژانی 14و 15ی ئەم مانگەدا، بیستەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی یەكێتیی ئەوروپا، توركیا، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كورد لە پەرلەمانی ئەوروپا لە برۆكسلی پایتەختی بەلژیكا بەڕێوەبچێت.

لەم چالاكییە دوو رۆژییەدا ژمارەیەكی بەرچاو لە سیاسەتمەداران، یاساناسان، رۆژنامەنووسان و پارێزەرانی مافی مرۆڤ بەشدار دەبن لەوانەش پەروین بوڵدان پەرلەمنتاری دەم پارتی  و لەیلا زانا سیاسەتمەداری كورد، چەندین كەسایەتی تر.

لە دوو رۆژی كۆنفراسەكا چەندین دیدارو پانێڵی بەرێوەچێت كە سەرجەمیان تایبەتن بە پرسی كورد و داهاتووی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا.