بەلەمێکی پڕ لە کۆچبەر لە وڵاتی جیبۆتی، لە ئەفریقا نوقمی دەریا بوو و لە ئەنجامدا زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەستدا.

ئەمڕۆ، 11ـی 10ـی 2026 رێكخراوی نێودەوڵەتیی كۆچی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، دوای ئەوەی بەلەمێك کە ژمارەیەکی زۆر کۆچبەری تێدابووە و نوقمبووە و بەو هۆیەشەوە، لایەنیكەم 109 كۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و 116 كەسی دیکەش بێسەروشوێنن.

ئەوەشی روونکردووەتەوە، بەلەمەكە زیاتر لە 200  كۆچبەری هەڵگرتووە و زۆربەشیان لە وڵاتانی ئەفریقاوە بەرەو كەنداوی عەرەبی بەڕێكەوتبوون.

 ئاماژەی بەوەشداوە، تیمەكانی فریاكەوتن توانیویانە چەند كەسێك رزگار بكەن و گەڕان بەدوای تەرمەكان و بێسەروشوێنبوواندا هێشتا بەردەوامە.