ئەمڕۆ 10ـی 10ـی 2026، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان وەڵامی کۆمەڵێک پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە و وتی: کاتی ئەوە هاتووە ئۆکراین سەرۆکێکی نوێی هەبێت.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، کاتی ئەوە هاتووە کە ئۆکراین سەرۆکێکی نوێی هەبێت.

وتیشی، ڤۆڵۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراین دەیتوانی لە زیاتر لە قۆناغێکدا کۆتایی بە شەڕ لەگەڵ روسیادا بهێنێت، بەڵام بەو کارە هەڵنەستا.

لەبارەی هێرشی حوسییەکانیش بۆسەر سعودیە ئاماژەی بەوەدا: هێندە نابێت زانیاریمان لەبارەی هێرشەکانەوە پێگەشتووە و لە گفتوگۆداین بۆئەوەی بتوانین بڕیاربدەین لەسەر هاوکاریکردنی ریاز و هێرشکردنە سەر حوسییەکانی یەمەن.